27
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی “شه‌مع نوور”ی قه‌زوێن پاش داخرانی ئه‌و كارخانه له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
ده‌بیری ئیجرایی خانه‌ی كارگه‌ری قه‌زوێن له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: كارخانه‌ی “شه‌مع نوور”ی قه‌زوێن هیچ كێشه‌یه‌كی له فرۆش و به‌رهه‌مهێنان نه‌بووه، به‌ڵام گه‌ردشی ماڵی ناكارامه‌ی كارخانه بووه‌ته هۆی داخرانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه و ئێستا ٥٠ كرێكار به ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردووش ١٧٠ كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری سه‌قز له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.