3
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ٧٠ كرێكار‌ی شیركه‌تی فولادی كاموزیان له شاری زاهدان وێڕای نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌ناكاودا ٧٠ كرێكار‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌یان له سه‌ر كار ده‌كردووه و كاتێك كرێكاران داوای پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كردووه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. له ئێستادا ته‌نیا ده كرێكار له‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و چاره‌نووسی ٧٠ كرێكار‌ی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.