بێكاری ٣٠٠ كرێكار به‌ هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی “خه‌زه‌ر” له‌ گیلان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادیخه‌زه‌رله‌ پارێزگای گیلان، به لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكار بێكار‌ و له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و  كارخانه‌ی ڕاگرتووه‌ و له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ٣٠٠ كارگه‌ری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: خاونكار هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی نه‌داوه‌ و پێرسۆنێلی ئه‌و كارگه‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی، كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net