2
به پێی هه‌واڵه‌كان، دانوستانه‌كانی نیوان كۆماری ئیسلامی، سێ وڵاتی ئۆروپایی و یه‌كێتی ئۆروپا له جنێڤ، به ئه‌نجامێكی قه‌تعی نه‌یگشتووه و هێشتا مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌یه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نیوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌و چه‌ند لایه‌نه له كاتێكدا به‌ڕێوه چووه كه دیسان مه‌ترسی چالاك كردنه‌وه‌ی میكانیزمی ماشه له سه‌ر ئێران له لایه‌ن وڵاتانی ئۆروپاییه‌وه جددیتر بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه لایه‌نه ئۆروپاییه‌كانی به‌رجام پێشتر هوشداریان دابوو كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ٩ی خه‌رمانان به ڕێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه سه‌باره‌ت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌گه‌یت، ئه‌وا ئه‌و مكانیزمه چالاك ده‌كه‌نه‌وه.