76
ئه‌میر ڕه‌ئیسیان، پارێزه‌ری تووماج ساڵحی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: تووماج كه پێشتر حكمی ئێعدامی هه‌ڵوه‌شێندرابوو، له تۆمه‌تی افساد فی الارض بێ تاوان ناسێندرا.
پێشتر لقی پێنجی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان له په‌روه‌نده‌ی ژماره ١٤٠١ی تووماج ساڵحی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كردبوو. به وته‌ی پارێزه‌ی تووماج، بۆ تۆمه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه قه‌راری ڕاگرتنی به‌دواداچوون ده‌ركراوه و سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به دوو تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “تێكدانی نه‌زمی گشتی”، ده‌نگ به نه‌بوونی سه‌لاحیه‌تی دادگای كه‌یفه‌ری دراوه.