7
٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢، حوکمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پێژمان فاتحی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ كرا و پاش ساڵێک هێشتا شوێنی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كانیان دیار نییه.
حوکمی لەسێدارەدانی ئەو چوار زیندانییە سیاسییە لە كاتێكدا جێبەجێ كرا كە یەك ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه و دوای ١٩ مانگ ناڕوونی چاره‌نووسیان، یەک جار و بۆ دوایین جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دیدارێكی كورتیان ئه‌نجام دا. بەدوای له‌سێداره‌دانی ئەو چوار به‌ندكراوه سیاسییە، ڕۆژی ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، مانگرتنێكی به‌ربڵاو له شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵكی كوردستان هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ربڕی.