بێ ڕه‌ونه‌قی بازاڕی ته‌بلیغاتی ڕژیم له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، “ئه‌حمه‌د وه‌حیدی”، وه‌زیری كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی و چه‌ند ئۆتوبووس له‌ هاوڕێكانی له‌ مه‌یدان ئێقباڵی سنه‌ حازر بوون تاكوو ڕێز له‌ یادی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بگرن، به‌ڵام مه‌راسمه‌كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه‌ بایكۆت كرا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌نیا به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ ٢٠٠ كه‌س بوون كه‌ به‌ ئۆتوبووس له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ شاری سنه‌ هێندرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ش و هه‌وایی قورسی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری سنه‌ زاڵ كرا و نیشانه‌شكێنه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر ساختمانه به‌رزه‌كانه‌ جێگیر و له‌ ڕێگه‌ی دووربینه‌وه‌ مه‌راسمه‌كه‌ چاودێری ‌كرا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌راسمه‌ حكوومه‌تیه‌، موزه‌فه‌ر ساڵح نیا چالاكی كرێكاری خۆشناوی سنه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌وانه “عوسمان ئیسماعیلی”، به‌شداری بێ وێنه‌یان له‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی دا كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net