18
ئەنجومەنی شاری جێسی لە ئیتاڵیا بە کۆی دەنگ ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری به سێ ژنه چالاكی مه‌حكوم به سێداره به‌خشی.
“وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به هۆی چالاكییه مرۆییه‌كانیان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕه‌ژیمه‌وه به تۆمه‌تی ناڕه‌وا حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. له هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی به فه‌رمی ناسینی چالاكییه‌كانی ئه‌و سێ ژنه چالاكه، ئه‌نجومه‌نی شاری “JESI” له ئیتالیا، به كۆی ده‌نگی نوێنه‌ران ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری به ئه‌و سێ به‌ندكراوه به‌خشی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه و ئازادی ده‌ستبه‌جێیان بوو.