بەردەوامیی ئاخێزی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە شۆڕشی ١٤٠١ی “ژینا”دا”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ سه‌روبه‌ندی شەشەمین ساڵڕۆژی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨داینپێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی هاوكاتی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بەنزین له‌ ڕۆژی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و خافڵگیر كردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، به‌كرده‌وه،‌ هه‌ژارانی شار و لاوانی وه‌گیان هاتوو له‌ هه‌ژاریی و بێكاریی، به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین هاندا تا به‌ پێی پلانێکی  له‌ پێشدا دارێژراو، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان، له‌ یه‌كه‌مین ساته‌كاندا، بە شێوەیەکی وه‌حشیانه‌ تێكبشكێنێكۆماری ئیسلامی به‌نیاز بوو تا به یه ک ڕوژ، ئاگری تووڕه‌یی پەنگ خواردووی بێبه‌شان خامۆش بكات و به‌ خه‌یاڵی خۆی كۆتایی به‌فیتنه‌ی ئاژاوه‌گێڕان” بێنێتبه‌ڵام ڕاپه‌ڕینی په‌راوێزکەوتووان و هه‌ژاران، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنەر، سه‌رتاسه‌ری بۆوه‌ و ترسی مه‌رگی خسته‌ ناو دڵی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، لێكدانه‌وه‌كانی ڕژیمی شێواند و بۆ جارێكی دیكه‌ نیشانی دا كه‌ چ ئاڵوگۆڕێكی مه‌زنی مێژوویی خه‌ریكه‌ له‌ ئێراندا شكڵ ده‌گرێتئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی برووسكه‌ئاسای بۆ ١٩٠ شاری ئێران، دیارده‌یه‌كی له‌ناكاو نه‌بووقه‌یرانی پێكهاته‌یی سه‌رمایه‌داریی ئێران و دەرەنجامی ماڵوێڕانكه‌ری سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیسمی ئابووریی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و گه‌نده‌ڵی و ڕانتخۆری و پانتایی بێ وێنه‌ی هه‌ژاریی و نەهامەتی ئابووری و ئه‌و بێبه‌شییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێراندا سه‌پابوو، ده‌مێك بوو به‌ستێنه‌ بابه‌تییه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئاماده‌ كردبوو. گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ و توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، دابه‌زینی ئه‌رزشی ڕیاڵ و هاتنه‌خواره‌وه‌ی توانای كڕینی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا ئه‌م به‌ستێنه‌ی پته‌وتر كرد و ڕه‌وتی ڕوو له‌ گه‌شه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، خه‌باتی سه‌رتاسه‌ریی موعه‌لیمان و خانه‌نشینان، سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و حزووری شكۆداری ژنان له‌م خه‌باته‌دا، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاخێزه‌ی کردە ڕووداوێکی حەتمی.

ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ درێژه‌ی ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦دا، بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌ پانتاییه‌كی به‌رینتر و مه‌زنتردا بوو كه‌ بێبه‌شانی شار و لاوانی بێكار و په‌راوێزخراو، مۆتۆری حه‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی بوونئه‌م ئاخێزه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ وه‌ك هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی، به‌شێوه‌ی بابه‌تی، هاوسه‌نگیی هێزی به‌ قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ ڕژیم گۆڕی و به‌ستێنێكی گونجاوتری بۆ گه‌شه‌ی خه‌باتی ئابووری و سیاسیی كرێكاران و بزووتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ئاماده‌ كردئه‌م ئاخێزه‌ش هه‌روه‌ك ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، نیشانی دا كه‌ شه‌پۆلی خرۆشاوی‌ خه‌باتی سیاسی، چلۆن ده‌بێته‌بزوێنه‌ری به‌هێز بۆ خه‌باتی ئابووری و سیاسی و ئاراسته‌ی ده‌روونیی كرێكاران بۆ خه‌بات، پته‌وتر ده‌كه‌ن.

ئه‌زموونی سه‌رتاسه‌ریی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و به‌شداریی لاوان و جه‌ماوری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌م ناڕه‌ایه‌تییانه‌دا و هاوپشتیی سۆزداریان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان، نیشانی دا كه‌ ئه‌و ترسه‌ی كه‌ ڕژیم به‌ پشتیوانه‌ی ماشێنی سه‌ركوت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵی كردبوو، جێگای خۆی داوه‌ به‌ تووڕه‌یی و هاوپشتی و موقاومه‌ت دژبه‌ به‌خۆیبزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نیشانی دا كه‌ له‌ناخی كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ پڕه‌ له‌ خه‌بات و جموجۆڵ، چ ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانێك په‌روه‌رده‌ بوون و هاتوونه‌ته‌ مه‌یدان.ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌، به‌ستێنی گونجاوی له‌پێناو پێكهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندی و خه‌باتی ڕێبه‌رانی خۆجیی و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و پێكهێنانی ناوه‌ند و دامەزراوە ل جه‌ماوه‌ری و شۆڕاییەکانی، وه‌ك ئۆرگانه‌كانی به‌ره‌وپێش بردنی خه‌بات، خوڵقاندووه‌. که دەرکەوتنی درەوشاوەی ئەو توانایی و پۆتانسێلەمان لە شۆڕشی ژینادا، بە دروشمی ستراتێژیکی ژن، ژیان، ئازادی، بەچاو بینی.

ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، ستراتێژی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی بورژوایی ئێران، كه‌ له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی هێمنانه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی ته‌ئكیدی ده‌كرد، دایه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ئه‌گه‌ر ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ به‌ درووشمی “ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را، كۆتایی به‌ زاڵ بوونی دوو ده‌یه‌ وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران هێنا، ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش، زه‌ربه‌یه‌كی به‌ته‌وژمی له‌ وتاری تێپه‌ڕینی هێمنانه‌ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕش له‌ژێرناوی سنووربه‌ندی له‌گه‌ڵ توندوتیژی، داستراتێژی سیاسی و ڕێكاری ئه‌م به‌شه‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی بورژوایی، له‌ژێرناوی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، بۆ ده‌ست به‌ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رووی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه‌، زیاتر له‌ جاران كه‌مڕه‌نگ بۆوه‌به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ڕاده‌یه‌ له‌ توندوتیژیی حاكمانی دین وسه‌رمایه‌ دژبه‌ ناڕه‌زایه‌تیی ڕه‌وای هه‌ژاران و لاوانی بێكار، زه‌رووره‌تی ئاماده‌بوون بۆ تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ قه‌هری شۆڕشگێڕانه‌ بۆ شكستدانی دوژمنی پڕچه‌ك، پتر له‌ ڕابردوو هۆگرایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌یدا كرد

ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بێبه‌شانی شار و لاوانی بێكار و په‌راوێزخراوی له‌ شاره‌ گه‌وره‌ و چكۆله‌كانی ئێران، هاوكات وه‌حه‌ره‌كه‌ت خستشاره‌كانی كوردستان و خوزستان كه‌ له‌ ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦دا تا ڕاده‌یه‌ك له‌ حه‌ره‌كه‌تی سه‌رتاسه‌ری جیا كه‌وتبوون، له‌ ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شكۆدار به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوونخه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان له‌ ئاستێکی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نیشانیان دا كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێکارانەی كه‌ حیزبه‌ ناسیۆنالیسته‌كان بۆیان دیاریدەکەن، بۆ ڕزگاری له‌ چنگ كۆماری ئیسلامی، ڕێگایه‌كیان جگه‌ له‌ هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ریی، له‌پێناو ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ له‌به‌رده‌مدا نییه‌.

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ كوشتاری ناڕازیان له‌ جه‌ره‌یانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا و به‌تایبه‌ت چاوترسێن كردنی نه‌سڵی پاش ده‌یه‌ی ٦٠ بووبه‌ڵام ڕژیم به‌م ئامانجه‌ی نه‌گه‌یشت و شكستی خواردجه‌ماوه‌ری ئازاده‌، به‌م سه‌ركوته‌ خوێناوییه‌ نه‌ ته‌نیا چاوترسێن نه‌بوون به‌ڵكوو به‌ ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژبه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه‌ ئه‌نجام دران، ترسیان خسته‌ ناو دڵی ڕژیمه‌وه‌ڕێك پاش ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌، ڕێكخراو و ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌ كرێكارییه‌كان، خانه‌نشینان، موعه‌لیمان، نووسه‌ران و هۆنه‌رمه‌ندان، له‌ ناوخۆی ئێران له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و به‌یانییه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌، ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌یان مه‌حكووم كردپاش ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاریی به‌رده‌وام درێژه‌ی پێدرا.

به‌ڵام ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش هه‌روه‌ك ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦، سه‌ره‌ڕای فیداكاری و گیانبازیی به‌ڕێوه‌به‌رانی و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌كانی، پاش یه‌ك حه‌فته،‌ له‌ به‌رینایی كه‌م بۆوه‌ و نیشته‌وه‌كرێكارانی كارخانه‌ و ناوه‌نده‌ گه‌وره‌ سه‌نعه‌تیه‌كان كه‌ به‌ خه‌باتی به‌رده‌وامی خۆیان به‌ستێنه‌ زه‌ینییه‌كانی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ریان ئاماده‌ كردبوو، ئه‌مجاره‌شیان ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ به‌ مانگرتنی هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ریی خۆیان، له‌ ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌، به‌ ڕاپه‌ڕینی هاوچینه‌كانی خۆیان په‌یوه‌ست بن و ماشێنی سه‌ركوتی ڕژیم زه‌وینگیر كه‌ن و به‌ستێنی مانگرتنی سیاسیی گشتی ئاماده‌ بكه‌ن و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌ كه‌موكۆڕی و خاڵه‌ لاوازه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ بووله‌ڕاستیدا ڕاپه‌ڕینی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له‌ هێزی خۆی هێنایه‌ مه‌یدان و ئاماده‌ی‌ نه‌به‌ردی نیهایی نه‌بووخوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی به‌ كوشتنی پتر له‌ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌ لاوانی خه‌باتكار و برینداركردن و ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی چه‌ندین هه‌زار كه‌س، ئه‌م بزووتنه‌وه‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌یان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كردبەرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی پێیانوابوو توانیویانە به‌ یارمه‌تیی ویرووسی كوشنده‌ی كۆرۆنا، نیزامه‌ جه‌نایه‌تباره‌كه‌یان له‌ ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی دژبه‌ كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام بێگومان، له‌ قووڵایی كۆمه‌ڵگادا، ڕاپه‌ڕینێكی به‌هێزتر خه‌ریكی ڕسكان بوو، ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی، کە سێ ساڵ دوای ئەو ڕووداوە دەستیپێکرد، ئەمجارەیان بە ئاسۆیەکی ڕوونتر لە کوردستانی شۆڕشگێڕەوە چەخماخەکەی لێدرا و ناو و ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد و تا ئێستاش بە شێوازی جۆراوجۆر، بەتایبەت لە خۆڕاگریی قارەمانانەی ژناندا بەردەوامە و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net