بەردەوامیی دەستبەسەر و بێسەروشوێنکردنی حەدیس حەقیقی له ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکردنیحەدیس حەقیقی، بلاگێڕی ٢١ ساڵەی خەڵکی ورمێ، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم شەوانە و بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و حەدیس و باوکیان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستاش لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراون. هەروەها لاپەڕەی تایبەتیی ئەو بلاگێرە لەئینستاگرامبە فەرمانی ناوەندەکانی ڕێژیم و تا کاتێکی نادیار ڕاگیراوە و لاپەرەکەیان داخستووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net