بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

ڕاپۆرتەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەمە باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ناوەندی سەربازی و ئەمنییەتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە تاران، کەرەج، خوڕەمئاوا، تەورێز، بەندەرعەباس و کیش دەکەن.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ناوچەکانی وەک هۆڵی ١٢ هەزار کەسیی ئازادی، چیتگەر و شاڕێی حەکیم لە ڕۆژئاوای تاران کراونەتە ئامانج. هەر لەو شارە، بنکەکانی پۆلیسی جەنەت‌ئاوا و موشیریە و هەروەها باڵەخانەی بنکەی پۆلیسی ١٢١ی سولەیمانی لە شەقامی نەبەرد، بەسەختی زیانیان بەرکەوتووە و بەشێکی زۆریان وێران بووە. لە پارێزگای ئەلبورزیش سنووری مەیدانی ئیستاندارد، باڵەخانەی فەرماندەیی پۆلیس، چوارڕیانی میسباح و ڕێگەی مەلارد بەرەو بیدگەنە هێرشیان کراوەتە سەر. لە تەورێز، بنکەی ناسراو بەسپای عاشوراکراوەتە ئامانج. هەروەها لە بەندەرعەباس بنکە پەیوەندیدارەکان بە هێزی دەریایی سپا و لە کیش ناوچەی مەرجان کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net