بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات دەستبەسەرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە لە پارێزگای مازەندەران ١٠ کەس، لە خۆراسانی ڕەزەوی ١٠ کەس و لە خوزستان ٣ کەس دەستبەسەر کراون. هەروەها سپای پاسداران لە پارێزگای قوم ڕایگەیاندووە کە ١٣ کەس بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتدەستبەسەر کراون. لە هەمان کاتدا پۆلیسی ئەمنیی گشتی ڕایگەیاندووە ٥٤ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەوان هەوڵیان داوە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقام ڕێکبخەن و وێنەی دامەزراوە گرنگەکان بۆ سرویسە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی تێکەڵبوو لە شەڕ بنێرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net