بەردەوامی شەپۆلی سەرکوت و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە ئێران

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارە ئەمنییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران، ڕاپۆرتەکان باس لە دەستبەسەرکردنی چەندین هاووڵاتی، بەردەوامی بێدەنگەیی لە چارەنووسی خوێندکارێکی دەستبەسەرکراو و هەڵسوکەوتی توندوتیژانە لەگەڵ باوکێکی دادخواز دەکەن.

لە شارەکانی نەغەدە و مەهاباد، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “کاوە عەبدوڵڵازادە” و “ئاوات سەرگولی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم کەسانە بڵاونەکراوەتەوە. هاوکات، بە تێپەڕبوونی نزیکەی چوار هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی “پەرنیان خودابەخشی”، خوێندکاری ئەندازیاری زانکۆی شەریف، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە. لە هەواڵێکی تریشدا، “ئیسماعیل شوکری”، باوکی دادخواز “سپێهر شوکری” (یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار)، لە کاتی ئامادەبوونی لەسەر مەزاری کوڕەکەی، بە توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. لە لایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری لە یەزد، هەواڵی دەستبەسەرکردنی ژنێکی بەهایی تەمەن ٣٦ ساڵی ڕاگەیاندووە و تۆمەتەکەی بە “هەوڵدان دژی ئاسایش” ناوبردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net