بەردەوامی قەدەغەی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە تۆڕە نێودەوڵەتییەکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە هاووڵاتیان لە ئێران سەرەڕای هەموو گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠٠ کاتژمێر لە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون و ئەمەش بووەتەوە هۆی خراپتر بوونی دۆخی ژیانیان و هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ئەمنیەتی هاووڵاتیان داناوە. شایانی باسە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە سەدان کەسی بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانەیانی کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net