
لە ڕۆژی ٣١ی ژانویهوه تا ئێستا، كرێكارانی بەندەری چاتۆگرام، گەورەترین بەندەری بەنگلادیش، لە ناڕەزایی لە سپاردنی ترمینالی نوێی کانتێنەر بە کۆمپانیایەکی دەرەکی مانگرتنیان دەستپێکردووە.
لە ئەو ڕۆژەدا، چالاکییەکانی بەندەر لە ژمارەیەک سەکۆی سەرەکی وەک ترمینالی گشتی کاڵا “جی سی بی“، ترمینالی کانتێنەری چاتۆگرام “سی سی تی” و ترمینالی “ئین سی تی” بە شێوەیەکی دیار کەمبۆهتوه و زۆربەی کارەکانی بارکردن و دابەزاندن بە گشتی وەستان. سەرکردەکانی یەکێتییە كرێكاران و چالاکانی بەندەر دەڵێن ئەم بڕیارەی حکومەت، بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەران هێزی كار و لە پێش هەڵبژاردنی گشتی، دەکرێت ئاسایشی کار و داهاتەکانی هەزاران كرێكار بخاتە مەترسی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لاواز بکات، چونکە ترمینالی “ئین سی تی” یەکێکە لە قازانجدارترین بەشەکانی بەندەر. هەروەها، بەرپرسانی بەندەر لە هەمان ڕۆژدا بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری ڕایانگهیاند كه هەموو کۆبوونەوە، ڕێپێوان و خۆپیشاندانێک لە ناوچەی بەندەر نایاساییە و ئەگەر ئەنجام بدرێت، دەکرێت دوایەکی یاسایی یان فەرمی هەبێت. بەڵام كرێكاران ئەم هەشدارەیان پشتگوێ خست و خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان ئەنجام دا.