3
ڕۆژی هەینی ۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۴، مانگرتنی کامیۆنداران لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌ردوام بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە به‌ڕێوه‌چوو.
بە پێی ئەو وێنانەی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، کامیۆنداران لە شارەکانی دیواندەرە، کازرون، ئیسفەهان، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان، فەسا و ئەسەدئابادی هەمەدان، بە وتنەوەی درووشمی “بەردەوامین تا بگەین بە ئامانجەکانمان“، دەستیان لە کار کێشا و داوایان لە هەموو هاوکارەکانیان کرد، یەکگرتووانە بەرامبەر بە زوڵم و زۆری حكوومه‌ت ڕاوەستن و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان درێژە بە مانگرتن بدەن.