بە پێی هەواڵەکان، ئەوبەندکراوە سیاسیە کە دژ بە گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایی دژ بەو حوکمەی بەسەریدا سەپێندراوە، بۆ ماوەی ٢٤ ڕؤژە مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگا ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی ١٢ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا و ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە کرا. ئەو چالاکوانی سیاسیە دژ بە گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر بنەماڵەی و هەروەها حوکمی زیندان کە بە سەریدا سەپێندراوە بۆ ماوەی ٢٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە. بەرپرسانی ئەو زیندانە هەوڵیان داوە بە گوشاری ڕەوانی بۆ سەر ئیبراهیم، مانگرتنەکەی بشکێنن و تەنانەت پێیان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی فۆرمی مەرەخەسی پێ ئەدەن.