بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی چەند هێرشێکی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ئەنجام داوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە مووشەکێک یان پارچەی مووشەکێک لە ناوچەیباهیەلە باکووری ئەبووزەبی کەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی فەلەستینی. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی دوو هەزار مووشەک و درۆن بەرەو وڵاتی ئیمارات هاویشتراون کە زۆربەیان لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە تێکشکێندراون. بە وتەی بەرپرسانی وڵاتانی کەنداو، لە ماوەی شەوی ڕابردوودا چەندین درۆنی دیکە لەلایەن هێزە بەرگرییەکانەوە لە ئاسماندا تێکشکێنراون و ئەمەش بووتەوە هینیگەرانی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net