10

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هەوڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا هێشتا بەردەوامە و لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هێشتا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی وڵاتانی پاکستان، میسر و تورکیاوە بەڕێوەدەچێت. لە هەمان کاتدا هیچ یەک لە لایەنەکان ئامادەی چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ نین و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسە دیپلۆماسییەکان لە شارەکانی قاهیرە، ئیستانبول یان ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت.