16

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پچڕانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بەردەوام بووە و کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هاووڵاتیان داناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی «نێت بلاکس»، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران گەیشتووەتە ڕۆژی ١٨ و کۆی کاتژمێرەکانی گەیشتووەتە سەدان کاتژمێر و هەندێک بەکارهێنەر تەنها دەستیان بە تۆڕی ناوخۆیی ڕادەگات و هەندێکیش بە شێوەیەکی سنووردار دەتوانن لە هێڵی ئیتەرنێتی نێودەوڵەتی کەڵک وەربگرن. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک خزمەتگوزاریی تۆڕی ناوخۆش لە کار کەوتووە و ژیانی خەڵک تووشی کێشەیەکی گەورە بووە.