بەردەوامی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی ئێران

لە ڕۆژانی ڕابوردوودا و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، لانیکەم ١٨٨ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی مەرکەزی و گوڵستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٦٥ شارومەند لە پارێزگای مەرکەزی دەستبەسەرکراون و هەروەها ١١٧ هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای گوڵستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشی ئەمنی لە  شارەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر بووەتەوە و گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net