بەردەوامی گواستنەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئەرتەشی ئامریکا بەردەوامە لە گواستنەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی وایین زانیارییەکان، ئەرتەشی ئامریکا بڕیارە هەموو هێزەکانی لە سووریا بۆ وڵاتی ئوردون و هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات و بە تەواوی بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، بە بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە توندی هەڕشەیان لە هاووڵاتیانی کوردی باشووری کوردستان کردووە و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی گرژی و ئاڵۆزییەکان بەرزتر بێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net