2

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دۆخی ئاسایشی شاری کۆبانی هێشتا نائارامە و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییان هه‌یه.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گه‌مارۆدانی شاری كۆبانی له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمی توركیاوه هێشتا به‌رده‌وامه و به هۆی سنوورداربوونی ڕێگای هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، دۆخی ژیانی دانیشتوانی ئه‌و شاره له خراپیدایه. به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، به ته‌نیا كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان له ڕێگای حه‌ڵه‌ب، ڕه‌قه و حومسه‌وه كه ڕێگایه‌كی زۆر مه‌ترسیداره، توانیویانه ئه‌و شاره به جێ بهێڵن و خۆیان بگه‌یننه ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان.