بە پێی راپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیس، رێژەی هەژاری لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا گەیشتووه‌تە 30.1٪ و ئەمە نیشان ئەدات کە ڕێژەی هەژاری بە شیوەیەکی بەرچاو بەرز بوەتەوە و پێشبینی ده‌كرێت ڕێژەکە لە ساڵی ١٤٠٣دا لەم ئاستەدا بمێنێتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی هەژاری لە ساڵی 1397ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئێستا یەک لەسەر سێی دانیشتوانی وڵات ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی هەژاری لە ئێران، سەرەڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه جیهانییه‌كان دا، ته‌رخانكردنی پاره‌ی نه‌وت بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمه و ئه‌و پاره‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی وڵات سه‌رف نه‌كراوه. به وته‌ی كارناسانی ئابووری، به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ڕژیم، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام له زیادبوون دایه و وڵات تووشی قه‌یرانێكی قووڵی ئابووری بووه و ڕێگه چاره‌ی ته‌نیا گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه.