بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوابەدوای هەڕەشەکانی ترامپ

دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە.

رۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد کە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، هێرشی وێرانکەر دەکاتە سەر وێستگەکانی کارەبا و هەندێک ناوەندی دیکەی ئێران. دوابەدوای هەڕەشەکەی ترامپ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.72٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش 2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 114.16 دۆلارجەنگی ئێران و ئەمریکا پێیناوەتە هەفتەی شەشەمییەوە و لە دوووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمز داخراوە. پێش ئەو جەنگە رۆژانە زیاتر لە 100 کەشتی نەوت هەڵگر، گاز و کەلوپەلی تر بەو تەنگەیەدا تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا بە گوێرەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، رۆژانە بە تێکڕا هەشت کەشتی بەو تەنگەدا تێدەپەڕن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net