8

بە پێی ڕاپۆرتەکان، توندبوونەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و درێژەدانی شەڕی نێوان ئێران و ئامریکا و ئیسرائیل بووەتە هۆی گۆڕانکاریی بەرچاو لە بازاڕە جیهانییەکانی وزە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەڕەشەی تاران بە داخستنی تنگەی هۆرمز و ئەگەری هێرش بۆ سەر دامەزراندنەکانی نەوت و گازی وڵاتانی عەرەبی، وای کردووە نرخەکانی نەوت بگەڕێنەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆیان لە ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکدا و نرخێکی نزیکەی ٨٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بگات. لە هەمان کاتدا نرخی گازی سروشتی لە بازاڕی ئورووپا لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی دوو هێندە بەرز بوونەتەوە و ئەم بارودۆخەش بووەتە هۆی دابەزینی هەندێک لە شاخسە سەرەکییەکانی بازاڕی سەهام لە وڵاتانی ئاسیا، ئۆروپا و ئامریکا.