4

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بە هۆکارێکی نادیار ڕەوانەی پارێزگای بەلوچستان و لە شوێنە هەستیارەکان جێگیر کراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هێزانەی کە ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کراون، لە شوێنە گشتییەکان و هەروەها ناوەندە تەندروستییەکاندا جێگیر کراون و هەوڵ دەدەن بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، چەک و کەلوپەلەکانیان بشارنەوە. لە هەمان کاتدا خەڵکی ئەو پارێزگایە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کەشی ئەمنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو توند بووەتەوە و ئەگەری سەرکوتێکی دڕندانە لە ئارادایە.