23

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش بە ئامانج گیرانی گرتووخانەی شارامفەری شاری سنە، کۆمەڵێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە ئەنقەست تەقەیان لێ کراوە و گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، پاش بە ئامانج گیرانی ئەو گرتووخانەیە لە هێرشێکی ئاسمانیدا، کۆمەڵێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە کە بریتی بوون لە دەستبەسەرکراوان و خەڵکی مەدەنی دەوروبەری ئەو شوێنە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بوون بە ئامانج و گیانیان لە دەستداوە. شایانی باسە ئەم جەنایەتە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانیدا کاریگەییەکی گەورەی لە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا دەبێت.