19

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشە سەربازییەکاندا، چەندین شار و ناوچەی ئێران لە یەک ڕۆژدا کرانە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاستی زیانە مرۆیی و ماددییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، شارەکانی تاران، کەرەج، ئیسفەهان، تەورێز، ئەهواز، شیراز، خوڕەم ئاوا، بەندەر لەنگە و چەند ناوچەی دیکە کراونەتە ئامانج. هەروەها لە بورازجان هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی مووشەکی و دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. هاوکات لە تەورێز هێرش بۆ سەر خاڵێکی بەسیج بووەتە هۆی کوژرانی ١٣ ئەندام و برینداربوونی ١٨ کەسی دیکە. بەپێی هەواڵەکان، لە هەندێک ناوچە زیانێکی زۆر بە شوێنە مەدەنییەکان هاووڵاتیانیش گەیشتووە.