24

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕێژەی کێشە ناوخۆییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، کوژرانی محەممەد شیرازی کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە نزیکەکان بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بووەتە هۆی گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە ناو ئەم دامەزراوە جەنایتکارەدا. هەروەها ملمڵانێ لە نێوان باندەکانی پەیوەندیدار بە محەممەد باقر زولقەدر و گروپی نزیک بە محەممەد باقر قاڵیباف توندتر بووەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، هەر یەک لەم باندانە هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی خۆیان لە ناو دامەزراوە ئەمنییەکاندا زۆتر بکەن.