24

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی برینداران کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران و حیزبوڵڵا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، لە نێوانیاندا چوار کەس دۆخیان لە خراپێدایە، بەڵام زۆربەیان دۆخی تەندروستیان باشە، هەروەها لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا ٣٥٣٠ کەس بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و هێشتا ٨٦ کەس لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە.