14

لە درێژەی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچە هەستیارەکانی ئیسرائیل، دوو شارومەندی دیکەی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، شەوی ڕابردوو و پاش کوژرانی عەلی لاریجانی، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی نوێی هێرشی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەستپێکرد و بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئیسرائیل لەم هێرشانەدا بە ئامانج گیراوە. بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە، شەوی ڕابردوو بە هۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دوو شارومەندی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ شارومەندی ئیسرائیلی لە هێرشەکاندا بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی کۆمەڵێکی زۆریان ناجێگیرە.