20

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، گوشاری نێودەوڵەتی لە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەرزبوونەوەدایە و ڕژیم بە تەواوی پەراوێز خراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆماری ئیسلامی پێشنیازە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکای بۆ دانوستان کە لە ڕێگەی پاکستانەوە گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی ڕژیم، ڕەت کردووەتەوە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەم پێشنیازانە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرن کە بریتین لە سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی، دانانی چاودێری نێودەوڵەتی و کۆنترۆڵکردنی بەرنامە مووشەکییەکان. لە هەمان کاتدا، چەند وڵاتی کەنداو هاوکات لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای مەحکومکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، خوازیاری قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی قوربانیان بوون.