13

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازی و بێ تاوان لە شارە جۆاوجۆرەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زۆر بووتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ٤٣ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەر و بە تۆمەتی جۆراوجۆر تۆمەتبار کراون. بەپێی دوایین زانیارییەکان، داراییەکانی چەند کەسێکیش بە هۆی پەیوەندی بە “پشتیوانی لە هێرشەکان” زەوت کراون. لە هەمان کاتدا لە هەندێک شاری وڵات ڕاپۆرت لە سەر هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان بە مەبەستی دۆزینەوەی ستارلینک بڵاو کراوەتەوە.