2
ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی جۆزەردان، “ڕۆناهی” کچی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک یادی ئەو گیانەبختکردووەی بەرز ڕاگرت.
“ڕۆناهی” لەو ڤیدیۆیەدا جەخت لە سەر بێتاوانی باوکی و هەروەها نەبوونی ڕەوەندی دادپەروەرانە و ڕوونی قەزایی لە کاتی پێدانی حوکمی سێدارە بە سهر باوکی دەکات. لە درێژه دا ناوبراو باس لەوە دەکات کە هێشتا تەرمی باوکی ڕادەستیان نەکراوە و لە شوێنی ئهسپهردهكردنی تهرمهكهی ئاگادار نین.