ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گوڵان ساڵڕۆژی بۆردومانی شیمیایی مەقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵەیە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە. ئێوارەی ٢٥ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧، مەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە هەڵکەوتوو لە دۆڵی بوتێ لە ٢٠ کیلۆمەتری باکووری شاری ڕانیە لە کوردستانی عێراق، کرایە ئامانجی بۆردومانی شیمیایی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی جینایەتکاری بەعسی عێراق. لەم هێرشە جینایەتکارانەیەدا ٢٣ ئەندام و کادری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ١٥٠ کەسیش بریندار و ژەهراوی بوون. ئەم هاوڕێیانە لە زومرەی شایستەترین و تێکۆشەر ترین پێشڕەوانی بزووتنەوەی کرێکاریی و کۆمۆنیستی ئێران و سیما ناسراو و دێرین و خۆشەویستەکانی ناو جەماوەری خەڵک بوون. ئەوان لە دژی ستەم و چەوساندنەوە و بێ مافی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، لە دژی شەڕ و جینایەتەکانی سەرچاوەگرتوو لەو ستەم و بێ مافیانە و دیفاع لە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان، ڕاپەڕین و هەموو ژیانی خۆیان تەرخان کرد لەپێناو خەباتێکی لێبڕاوانە لە دژی نیزامی سەرمایەداری و سەرجەم ئازار و نەهامەتی و ستەمەکانی ئەو نیزامە. ئەو ئازیزە گیانبەختکردووانە لە زومرەی ئەو ئینسانە خاوەن بیروباوەڕ و ئازادیخوازانە بوون کە بە هەستێکی شۆڕشگێڕانە و دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێرانەوە، پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، پێکەوە و شانبەشانی یەکتر، بە تەحەمول کردنی مەترسییەکی زۆر، لە ئۆرگانە ناوەندییەکانی کۆمەڵە و هەروەها ڕادیۆ دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، خەریکی کار و چالاکی بوون. ئەوە یەکەمجار نەبوو کە مقەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کوردستانی عێراق ببێتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی یان تۆپخانەی ئەرتەشی عێراق. پێشتریش چەندین جار مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لە ناوچەی “مالومه” و هەر لەو دۆڵی “بوتێ“یەش، کەوتبوونە بەر هێرش و پەلامار. ئەو شوێنانە لەزمرەی ئەو ناوچانە بوون کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی حکوومەتی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بوون و هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی دژبەری ڕژیمی عێراقی تێدا جێگیر ببوون. ڕژیمی عێراق بە گوشار خستنەسەر کۆمەڵە لەو ناوچانە، دەیویست ناچارمان بکات کە شوێنی هێزە چەکدارەکانمان لە ناوچە ئازادەکانەوە بگوازینەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سپاکەی خۆی و پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی ئێران و عێراق بپچڕێنێت. هەڵسەنگاندنی ڕێبەریی کۆمەڵە لەو کاتەدا ئەوە بوو کە تا ئەو کاتەی کە ناوچەیەکی ئازاد لە کوردستانی عێراقدا بمێنێ، نابێت مقەڕەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق. ئه‌وە هەڵوێستێکی سیاسی بوو که خزمەتی دەکرد بە پرسی خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ڕژیمەکانی کۆماری ئیسلامی و بەعسی عێراق. ئەم سیاسەتە هەروەها درێژەی سیاسەتی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراقیش. سیاسەتێکی کە ئەو شەڕەی لە هەردوو لاوە، بە شەڕێکی کۆنەپەرستانە دەزانی و خوازیاری ئەوە بوو کە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت. جێگیربوونی مقەڕەکانی کۆمەڵە لەو ناوچانە ببووە هۆی ئەوەی کە ئێمە بە کردەوە ببینە هاوچارەنووسی خەڵکی کوردستانی عێراق و ئەو هێزانەی کە لەدژی ڕژیمی بەعس، شەڕیان کرد.
خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕانییه ئه‌و ڕوژه هەركه ئاگاداری هێرشی به‌عس بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بوون، سه‌ره‌ڕای ترس و خۆفێك كه ڕژیمی عێراق نابوویه‌وه، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌هه‌موو هێز و توانا و ئیمکاناتی خۆیانەوە به‌هانای كۆمه‌ڵه‌وه هاتن. برینداره‌كان و كه‌لوپه‌لیان له‌گه‌ڵ ده‌گواستینه‌وه. به‌شوێن هاوڕێیانی بێسەروشوێندا ده‌گه‌ڕان، خۆراك و پێداویتسیان بۆ دابین ده‌كردین. ماشین و ئامێرەکانی گواستنەوەیان ده‌خسته ئیختیارمانه‌وه و به‌مجۆره شانۆیه‌كی شكۆداریان له هاوسۆزی و هاوپشتی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه نیشاندا و سه‌لماندیان كه كۆمه‌ڵه به هی خۆیان ده‌زانن. له‌هه‌مان كاتدا زۆرێك له پزیشك و ده‌رمانخانه‌كانی شاری سلێمانیش سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌عس، به‌نهێنی كه‌وتنه‌خۆ بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ده‌رمان كردن و چارەسەرکردنی برینداره‌كان. هاوپشتی و هاوسۆزی بێ درێغی خەڵکی کوردستانی عێراق و بەتایبەت خەڵکی ڕانیە و گوندەکانی ئەو دەڤەرە، لەگەڵ پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لەو ڕۆژەدا، وەک
یادەوەرییەک هەرگیز لە بیر و مێشک‌دا ناسڕێتەوە.
ناوی ئه‌م ئازیزانه بریتی بوون له:
• ئیسماعیل مسته‌فا زاده
• ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی
• بایه‌زید به‌یاز
• په‌رویز تاجوانچی
• حسێن سیگاری
• سه‌عید محه‌ممه‌دی
• جه‌لال پێنجوێنی
• فریشته ڕه‌زایی ناسراو به “زوهرە”
• عه‌بدوڵا هوشیاریان
• عه‌لی حه‌سه‌ن محه‌ممه‌دی ناسراو به “ته‌هموورس”
• فه‌ره‌نگیس شاهۆیی
• كه‌ریم عه‌بدوڵاپوور
• كه‌ریم جه‌نه‌تی
• مریه‌م مه‌جنوون ناسراو به “سه‌عاده‌ت”
• كه‌ماڵ ڕه‌زا نژاد
• كه‌یوومه‌رس مۆهاجر ناسراو به “جه‌ببار”
• مه‌نووچێهر مه‌حموودیان ناسراو به “مورته‌زا”
• محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵی خۆش سفه‌ت ناسراو به “حه‌مه بازووكه”
• محه‌ممه‌د عومه‌ر عه‌لی ناسراو به “حه‌مه‌ی ئاجیكه‌ند”
• نادر قازی زاده ناسراو به “ئازاد”
• ناسێح مه‌ردۆخ
• وه‌فا تووتنچی
• حامید مۆده‌ڕەسی
ناوی ئه‌م ئازیزانه له‌مێژووی پڕ له خەبات و فیداکاری بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران و كوردستان دا بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌درەوشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ كڵگوی ئه‌م پۆلە له ژنان و پیاوانی ماندوو نه‌ناس و خه‌باتكاری كۆمه‌ڵه و حیزب كۆمۆنیستی ئێران له شوێنی گیانبه‌ختكردنیاندا، بۆتە ژوانگەیەک بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پیمان له‌گه‌ڵ ئامانجە به‌رز و ئینسانییەکانیان و په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان.