بەرکەوتنی زیانی بەرفراوان بە ژێرخانەکانی ئاو و کارەبای ئێران

وەزیری وزە لە کابینەی مەسعوود پزیشکیان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند کە ژێرخانە هەستیارەکانی ئاو و کارەبای وڵات بەهۆی هێرشە سەربازی و سێبەرەکانی (سایبێری) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تووشی زیانی قورس بوونەتەوە.

وەزیری وزەی ڕژێم، ئەم هێرشانەی بە “تیرۆریستی و سایبێری” وەسف کردووە و وتوویەتی کە دەیان دامەزراوەی پەیوەندیدار بە گواستنەوە و پاڵاوتنی ئاو کراونەتە ئامانج. بە وتەی ئەو، ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی وێرانبوونی بەشێک لە تۆڕەکانی دابینکردنی ئاو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات؛ دۆخێک کە دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبێت، لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەوە تا دابینکردنی کارەبا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net