لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا باسمان لە بەستێنەکانی شکڵ‌گرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ و بەرنامەی ڕیفۆرمی ئەرزی و کاریگەرییەکانی لەسەر چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی دانیشتووانی گوندەکان کرد. ئێستاش سەرنجتان بۆ بیستنی بەشی دووەمی ئەم بابەتە ڕادەکێشم
به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه، كه بنه‌ماكه‌ى له سه‌ر ڕیفۆرم و چاكسازى ئه‌رزیی داڕ‌ێژرابوو، له هه‌مان كاتدا موحافیزه‌كارانه و به یه‌ك مانا ناكارامه بوو. بۆ نموونه هه‌ر چه‌ند خاوه‌ندارێتى زه‌وی به به‌شێك له جووتیاره‌كان به‌خشرا، به‌ڵام دانه‌وه‌ى قیستى ١١ ساڵه بۆ توێژى خواره‌وه‌ى جووتیاره‌كان كه نزیك به ٣٠ له‌سه‌دى دانیشتوانى گونده‌كانیان پێك ده‌هێنا، زۆر ئه‌سته‌م و دژوار بوو، تا ڕادەیەک كه توانایى دانه‌وه‌ى قیستى قه‌رزه‌كانیان نه‌بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌یكه زۆربه‌یان ناچار بن زه‌وییه‌كانیان به به‌هایه‌كى
هه‌رزان بفرۆشن به ده‌ره‌به‌گه‌كانى پێشتر و یان جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خۆیان بۆ درێژه‌پێدانى ژیانیان، به ناچار روو له شاره‌كان بكه‌ن. گوندنشینه بێ زه‌ویه‌كانیش كه نزیكه‌ى چل له‌سه‌دى هێزی كارى گونده‌كانیان پێك ده‌هێنا، به هیچ شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى چاكسازى ئه‌رزیدا، نه‌یانتوانى ببنه خاوه‌ن زه‌وی. به‌م بۆنه‌وه دڵ‌سارد و ناڕازى له ده‌رئه‌نجامى چاكسازییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، به ناچار له ده‌رووبه‌رى شاره‌كاندا نیشته‌جێ بوون و له حاڵێكدا كه له كه‌مترین خزمه‌تگوزارییه شارییه‌كان بێبه‌ش بوون، (حه‌ڵه‌بى ئاوا)كانیان پێك هێنا. به‌م شێوه به به‌رده‌وامى ڕێژە‌ى دانیشتوانى ده‌ورووبه‌رى شاره گه‌وره‌كان كه له‌وپه‌ڕى هه‌ژارى و بێبه‌شیدا ژیانیان به سه‌ر ده‌برد و ڕژیمی شایان به هۆكارى باروودۆخى ناله‌بارى خۆیان ده‌زانى، پەرەی دەسەند. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به هۆى به‌كارهێنانى مودێلى نوێژ‌نكردنه‌وه و چاكسازى بورژوایی له لایه‌ن ڕژیمی شاوه، زانکۆکانیش له حاڵێكدا په‌ره‌یان سه‌ند كه لەلایەکەوە ئاستی خوێندنی ئەکادیمی و تەکنیکی لەواندا زۆر نزم بوو و بەڕێوەبەرایەتییەکی دواکەوتووانەیان هەبوو کە نەیانتوانی وڵامی ئەو هیوا
و ئاسۆیانە بدەنەوە کە لەم دواییانەدا بەرەوڕووی زۆرێک لە گەنجاندا کرابووەوە و له لایه‌كى تره‌وه به هۆى زاڵبوونی بوونى کەشوهەوای ئەمنییەتی بەسەر ناوەندە فێركاریی و زانکۆکان‌دا لەلایەن ڕژیمەوە، هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تیه‌ک به تووندى سه‌ركوت ده‌كرا.
له‌ژێر کاریگەری ئەو دۆخەدا خوێندكاران، هه‌ر له سەرەتای چوونیانەوە بۆ زانکۆکان، ناڕازى و به‌رهه‌ڵستكار بوون. به‌م شێوه، سه‌ركوت كردن، نه‌بوونى ئازادى ڕاده‌ربڕین و قه‌ده‌غه بوونى هه‌ر چه‌شنه چالاكیه‌كی سیاسى له زانکۆكان و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ناوەندانە، پاڵنه‌ر و هانده‌رى ڕووناکبیرانی ناڕازى بوو بۆ چالاكى توندڕه‌وانه له به‌رامبه‌ر ڕژیمدا. هه‌ر چه‌ند ژنان توانیبوویان له هه‌ندێك ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى سوومه‌ند ببن، به‌ڵام كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى چاكسازییه‌كه له سه‌ر ژیانى ژنانیش زۆر موحافیزه‌كارانه و كه‌م ڕه‌نگ بوو. ڕژیمی شا له‌م بواره‌دا توانایى و جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوو كه چاكسازییه‌كى بنه‌ڕه‌تى، به تایبه‌ت له بواری ده‌سه‌ڵات و نفووزى ئایین و ئەو یاسا و ڕێسایانەی كه به پاڵپشتى شه‌ریعه‌تى ئیسلام جێگیر ببوون، ئه‌نجام بدات. به‌م
شێوه‌یه شا نه‌یتوانى له ناو ژنانى ئێران‌دا له ڕێگا‌ى به‌ڕێوه‌بردنى چاكسازیى مه‌ده‌نییه‌وه، پێگه‌یه‌كى پته‌و به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا داهاتی ئێران له ڕێگای هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه به ڕێژە‌ى چوار هێندە زیادى كرد. ئه‌م داهاته زۆر زەوەند بووه هۆى گه‌شه‌كردنى خێراترى پێوەندییە سه‌رمایه‌داراییەکان له و‌ڵاتدا. هه‌روه‌ها بووه هۆى په‌ره‌سه‌ندنى بوروكڕاسییه‌كى بێده‌روپه‌یكه‌ر كه ئه‌وه‌نده‌ى تر ناڕه‌زایەتى جه‌ماوه‌ریى لێده‌كه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها هاوكات له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، له حاڵێكدا كه چاوه‌ڕوانییە ئابوورى و كۆمه‌ڵایەتییەکانی جه‌ماوه‌ر بەرز دەبووەوە، کەڵێنی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به به‌رده‌وامى قووڵتر و به‌رینتر ده‌بۆ‌وه. داهاتی نه‌وت ئه‌و هه‌له‌ى بۆ ڕژیم ڕه‌خساند كه ده‌ست بگرێت به سه‌ر به‌شه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى ئابووریی و‌ڵاتدا و ببێته گه‌وره‌ترین خاوەن کار.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌نده‌ڵى (دارایی)یش له دامووده‌زگا بوروكڕاسییه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تدا ڕیشە‌ى داكوتا.
گه‌نده‌ڵى له‌ناو ده‌ربارى شا په‌ره‌ى سه‌ند، سه‌رمایه‌دارانى گرێ‌دراو به تۆڕى هه‌زار بنه‌ماڵه، كه پێك هاتبوون له كه‌سانى نزیك به شا و ده‌ربار، گشت ده‌رفه‌ته‌كانى پێوه‌ندیدار به پێشبڕكێى ئازاد بۆ به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌سته بازرگانى و به‌ڵێنده‌رایه‌تییه تیجارى و ئابوورییه‌كانیان له چنگ ڕكابه‌ره هاوچینه‌كانیان ده‌رده‌هێنا. به‌م شێوه‌یه توێژێكى سه‌رمایه‌دارى ناڕازیش سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌روه‌ها به هۆى ڕیفۆرم و چاكسازییه‌وه، توێژێكى مامناوه‌ندى ده‌وڵه‌مه‌ندیش ئیمتیازگه‌لێكى به‌ده‌ست هێنا و چینێكى مامناوه‌ندی به‌ربڵاو كه نه‌یتوانی بوو لەو ئیمتیازانە بەهرەمەند بێت و هۆكارى ئه‌مه‌شیان بۆ ئەو جیاوازى و هەڵاواردنە دەگەڕاندەوە کە ڕژیم له ناو هاوڵاتیاندا پێکیهێنابوو، سه‌رى هه‌ڵدا.
چاكسازى ئه‌رزیی له سه‌ره‌تادا، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك نه‌بووه هۆى زیادبوونى وه‌به‌رهێنانى كشت وكاڵ، ئه‌مه‌ش بووه سه‌به‌بى گرانبوونى ڕۆژ له دواى ڕۆژى پێداویستی ڕۆژانە‌ى جه‌ماوه‌ر و قه‌یرانێكى ئابوورى كه زۆرتر له گرانى شت و مه‌كدا خۆى ده‌نواند، به سه‌ر هاوڵاتیانى ئێران‌دا داسه‌پێنرا. به‌م شێوه،
چاكسازییه‌كانى شا نه ته‌نها نه‌یتوانى كۆتایى به كه‌لێن و ناها‌وسەنگییە كۆمه‌ڵاتییه‌كان بهێنێت، به‌ڵكوو بووه هۆى قووڵتر بوونەوە و په‌ره‌سه‌ندنى كێشه‌كان. كۆمه‌ڵگاى ئێران له هه‌مان ده‌یه‌ى چلى (٤٠)ی هه‌تاویدا هه‌ڵگرى تۆوى شۆڕشێك بوو كه توانایى له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى پێوەندی كۆنى ده‌ره‌به‌گایه‌تى، له گشت بواره‌كانی ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیدا هه‌بوو. به‌ڵام چاكسازییه‌كانى شا ئه‌و شۆڕشە‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى نه‌چه‌ندان درێژخایه‌ن له ده‌ستوورى کاری كۆمه‌ڵگاى ئێران ده‌رهاویشت. ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه هاوكات، بواری باروودۆخێكى شۆڕشگێرانه‌ى تر‌ى له ناو خۆیدا پێك ده‌هێنا.