7
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وەحید به‌نی عامریان، پوویا قوبادی، سەید محەمەد تەقه‌وی، ئەبۆڵحەسان مۆنته‌زر، ئەکبەر دانشفەر، بابەک عەلیپوور و موجتەبا ته‌قه‌وی لە لقی ٢٦ی دادگای ئه‌نقلابی تاران بەڕێوەچوو.
ئه‌و حه‌وت چالاكه مه‌ده‌نییه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی دوو ساڵه بیلاته‌كلیف له زیندان دا ماونه‌ته‌وه. ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌یان به ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم، تێكدانی ئاسایشی وڵات و ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كردووه و دۆسیه‌كانیان ڕاده‌ستی دادگای ئیتقلابی تاران كراوه.