4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئه‌شكان مالكی، مێهرداد محه‌ممه‌دی نیا و ئارمان مه‌عره‌فه‌تی” به تۆمه‌تی ناڕه‌وای ئاگردانی مزگه‌وت و حه‌وزه‌ی علمییه‌ی ئیمام هادی له گه‌ڕه‌كی نه‌سر دادگایی كراون.شایانی باسه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤ داوایان له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه كه دانیشتنی دادگا له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كانیان، مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌كانیان هه‌بێت.