ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕهشهمهی ١٤٠٢، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی ئهنترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد، پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختکردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم و هەروەها گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی، ڕاگەیاندرا. لە درێژەی مەراسمەکەدا بەیانییەی ٨ی مارس لەلایەن یەکێک له بەشداربووانەوە خوێندرا و دواتر شێعری دارەتەون (لە شێعرەکانی شەفەق) لەلایەن یەکێکی تر لە بەشداربووانەوە دیكلهمه كرا. دوابەشی مەراسمەکە بریتی بوو لە قسە و باسی بەشداربووان سەبارەت بە مێژووی ٨ی مارس و ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە شۆڕشی ژینا. پاش دوو کاتژمێر ڕێوڕەسمەکە لەناو شادی و خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێهات، جێگەی ئاماژەیە کە دەوروبەری شوێنی مەراسمەکە بە دروشم و پلاکاردی شۆڕشگێڕانە و تایبەت بە ٨ی مارس ڕازێندرابۆوە.