34
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمێك به بۆنه‌ی ڕۆژی جهانی زمانی دایكی له ناوه‌ندی ڕێكخراوی ڤه‌ژین له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا بەڕێوەبەرانی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژینی مەریوان چەند وتارێکیان لە سەر پرسی زمانی دایک و دۆخی زمانی کوردی بۆ بەشداربووان پێشکەش کرد. هەروەها خوێندکارەکانی زمانی کوردی چەند وتار و پارچە شێعریان خوێندەوە و لە کۆتاییدا بڕوانامەی زمانی کوردی پێشکەشی فێرخوازەکانی زمانی کوردی کرا.