ڕۆژی شەممە ١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٥، مه‌راسیمی ڕێزلێنان له یادی هونه‌رمه‌ند و خه‌باتگێری ڕێگای ئازادی، كاك عه‌لی زه‌ندی له شاری هانووفیری ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسیمه‌كه بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی كاك عه‌لی زه‌ندی و گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی دەستی پێ‌کرد، دواتر ژیاننامەی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خوێندرایەوە و پەیامی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و ئەنجومه‌نی بریندارانی شۆڕشی ژینا لە لایەن نۆێنەرانیانەوە خوێندرا. له درێژه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، هونەرمەندان چەند گۆرانی مامۆستا عەلی زەندیان خۆێنده‌وه و شیعریک لە لایەن کاک ئازاد ئەبداڵی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا. شایانی باسه كه ئه‌و مه‌راسیمه بە بەشداری نوێنەری حیزبە کوردستانییەکان کە بریتین لە: (کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پژاک، حیزبی دیموکرات کوردستانی ئێران، پارتی یەکیەتیی دیموکراتیكی کورد له ڕۆژئاوای كوردستان و ئەنجۆمەنی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بە ڕێوە چووه.