بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یه‌كی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بۆکان

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکاران و هەڵسووڕاوانی کرێکاری چەپ و کۆمۆنیست هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە بۆنەی یەکی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە شاری بۆکان ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە وتنەوەی سروودی ئەنترنانسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم و گیانبەختکردوانی ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی، دەستی پێکرد.پاشان کورتەیەک لە مێژووی ئەوەڵی مانگی مەی لەلایەن یەکێک لە ئامادەبووانەوە خوێندرایەوە، دواتر یەکێک لە بەشداربووان قسەوباسێکی سەبارەت بە هەلومەرجی ئێران و ناوچەکە و جیهان بە گشتی و هەروەها بابەتی دانووستانی نێوان دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. بەشداربووانی مەراسیمەکە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردوانی ڕووداوی تەقینەوە له‌ بەندەری ڕەجایی و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ئەو جینایەتەیان بە توندی مەحکووم کرد. ڕێوڕەسمەکە پاش چەند کاتژمێر، لە کەشێکی گەرم و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net