بەیاننامەی خانەنشینکراوانی کرماشان بە بۆ پشتیوانی لە خانەنشینانی بانگهێشت کراوی گیلان

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری کرماشان بە مەبەستی پشتیوانی لە چوار خانەنشینی بانگهێشت کراو لە شاری گیلان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری کۆتایی هاتنی سەرکوتی خانەنشینکراوان بوون.

لە ڕوژانی ڕابردوودا چوار چالاکی خانەنشینکراو بە ناوەکانییونس ئازادبەر، ئەمیر وەقاری، ئیبراهیم دانش پەژووه و شۆهرە کەسایی، لە لایەن داسەرای گشتی شاری ڕەشتەوە بانگهێشت کران. لە بەیاننامەکەدا سەرەڕای ئاماژە کردن بە زیادبوونەوەی گوشاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی، خوێندکاران، موعەلیمان و ژنان، دەستنیشان کراوە  کە دەوڵەت نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانی خانەنشیکراوان ناداتەوە، بەڵکوو بە بنپێ کردنی مادەی ٩٦ و ٥٤ی یاسای تەئمینی ئیجتماعی، مەترسی لە سەر ژیان  و مەعیشەتی خانەنشینکراوان ساز  کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net