8

ڕۆژی ڕابردوو، چندین وڵات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورموز نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وڵاتانی بریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، هولەند و ژاپۆن لە بەیاننامەکەدا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی گەشتی کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورموز دەربڕیوە. ئەوان هەروەها هۆشداریان داوە کە پەرەسەندنی گرژییەکان لەم ناوچەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی دەبێت.