14
پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یێك دا پشتیوانی خۆی له په‌نابه‌ران و چالاكانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌خت و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
ئه‌و پلاتفۆرمه كه پێكهاتووه له چه‌ند ڕێكخراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، له به‌یاننامه‌كه‌یدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی هه‌ر سێ باڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ كه‌مپی سوورداش و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی سیاسی كورد به كۆماری ئیسلامی، خوازیاری سه‌رنجدانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به باروودۆخی سه‌ختی چالاكانی سیاسی و په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی مافه‌كانیان بوو.