بەیاننامەی کانونی سنفی موعەلیمانی تاران دژ بە سەپاندنی حوکمی سێدارە  بە سەر شەریفە محەممەدی

ڕۆژی ڕابردوو، کانونی سنفی موعەلیمانی تاران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی و هەروەها ئازادی بەندکراوانی سیاسی بوو.

ئەو دامەزراوە سنفییە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو هەروەها شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وئیسرائیل، ڕێژەی  دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان  و هەروەها سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەریاندا بەرزتر بووەتەوە و خوازیاری کۆتایی هاتن بە سەرکوتی چالاکانی سنفی بوون. هەروەها بە دەستنیشان  کردنی ناڕەوا بوونی ئەو حوکمانەی کە بەسەر ئەو چالاکانەدا سەپێندراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە مەترسی لە سەر ژیانیوریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدوو چالاکی دیکەی مەدەنی و کرێکاری هەیە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکانیان و ئازادی ئەو دوو بەندکراوە بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net