چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، به‌یاننامه‌یه‌كیان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه.
ئێستا لە دووهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژنانه‌ی مێژوو دا، ئێمە کرێکاران، پەرەستاران، خانەنشینان، ژنان و دادخوازان كه به ده‌ست زۆڵم و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكوومه‌ت وه‌زاڵه هاتووین، به كۆبوونه‌وه و مانگرتن بۆ جارێكی دیكه دروشمی “یه‌كگرتوویی، یه‌كڕیزی، دژبه گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری” به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێز له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌گرین. ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه دژبه نابه‌رابه‌ری، بێ مافی ژنان، كۆیلایه‌تی و پێشێلكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین پێكه‌وه په‌یمان ده‌به‌ستین و ده‌ڵێین: بژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی. تا كۆتایی وه‌ستاوین.