8
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، خوازیاری ڕوونکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی “بەختیار مەسعوودی” بەندکراوی سیاسی پێشوو بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم، یان پاش ئازاد بوونیان بە هۆی ڕووداوێکی نادیار گیانیان لە دەست داوە. “بەختیار مەسعوودی” لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر و پاش ٦٧ ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.